رابه‌ری گشتی لەگەڵ سه‌رۆكی ژووره‌ بازرگانییه‌كانی هه‌رێم كۆبوەوە

رابه‌ری گشتی لەگەڵ سه‌رۆكی ژووره‌ بازرگانییه‌كانی هه‌رێم كۆبوەوە

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ی نیسانی2019، به‌ڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز، رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازی كرد له‌ به‌ڕیز دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌ میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كداهه‌ردوولا باسیان له‌ دۆخی ئابووری هه‌رێم و باشتركردنی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان كرد، رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوای كرد یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانییه‌كان هه‌وڵه‌كانی خۆی به‌رده‌وام بكات له‌ راكێشانی كۆمپانیا بیانییه‌كان و وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وه‌ی بێن له‌ هه‌رێمی كوردستان كاری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن و ئابووری هه‌رێم ببوژێننه‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات خۆشحاڵ بو بە پێشوازیی گه‌رمی رابه‌ری گشتی سوپاسی کردن.

3833262069579776_o

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *