بەرێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمڕۆ ۱شممە ۱۹/٥/۲٠۱۹ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە وەفدێکی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان دکتۆر محمد رەئوف ئەندامی ئەنجومەنی باڵاو ژمارەیەک لە ئەندامانی جوڵانەوەکە،لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخ و هەلومەرجی ئەمڕۆ و ئەو بارگرژییەی وڵاتان و ناوچەکە کرا،دواتر باس لە پەیوەندی نیوان یان کرا.
