مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز پێشوازی کرد لە بەرپرس و ئەندام و کارگێڕانی مەڵبەندی سلێمانی بزوتنەوەی ئیسلامی

بەڕێز ڕابەری گشتی مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز ئەمڕۆ دوو شەممە ۱۱/۱۱/۲٠۱۹ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە بەرپرس و ئەندام و کارگێڕانی مەڵبەندی سلێمانی بزوتنەوەی ئیسلامی ، لە دیدارێکدا رابەری گشتی باسی بارودۆخی ئەمڕۆ و هەلومەرج و دوا گۆرانکاریەکانی بۆ کردن،کە لە گۆرەپانی وڵاتان و عێراق و کوردستان دەگوزەرێت ، زانیاری و بەرچاو ڕونی پێدان لەسەر ئەو حاڵەتە هەستیارەی ئێستا،رابەری گشتی لە نزیکەوە گوێبیستی خواست و داواکاریەکانیان بوو ئاراستەی کاری نێوخۆی بزوتنەوەی ئیسلامی پێدان و دوپاتی کردەوە کە ئامانجی ئێمە خزمەت کردن و خۆدروستکردنە لەسەر نەهجی ئیسلام ، هەموان دەست لەنێو دەست تا ئومێدی گەورەی دووا ڕۆژ بەدی دەهێنین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *