ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی بەشداری کرد لە یادی ٢٩ ساڵەی شەھیدانی شاری ھەولێر

بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2019/12/26 لەشاری هەولێر بەئامادەبونی بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی شێخ( عیرفان عەلی عبدالعزیز) بەبۆنەی یادی ٢٩ ساڵەی شەهیدانی شاری هەولێر شەهید قادر شۆڕش و شەهید مامۆستا مەلا محمد کونەفلوسەیی و شەهید حاجی مونەوەر. و شەهید دکتۆر خالص و شەهید هیوا مەجروم کۆڕێکی جەماوەری ڕێکخست،جەنابی ڕابەر لە ووتارێکدا لە بارەی ڕۆژی شەهیدبوونی ئەم پۆله شەهیدە ئاماژەی دا کە ئەوان لە ڕێگەی خەڵکی کوردستان و ئیسلام گیانی پیرۆزیان بەخشی و گوتی بۆ هەمیشە شانازیان پێوە دەکەین و تاجێکن بەسەر ناوی بزووتنەوەکەمانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *